له کوێی سه‌رشێته شاعیر
که بۆسه‌ی نیگام به‌زیوه له وێنای ئه‌م ڕوانگه‌یه .
ده‌ستم سیسه ژێر ده‌ستت
ده‌ستی سه‌ر ده‌ستی تۆش
به سه‌وزایی بیره‌وه‌رێکانی گه‌ڵاڵه‌دراوی سه‌ر ئه‌و تاقه‌ن
هیچ په‌نجه‌یه‌ک گه‌ڕاڵیی ماڵاواییه‌کانتی بۆم ته‌زویر نه‌کرده بای باییه‌ک .
به‌سه سه‌ر شێته شاعیر
که هه‌وری بڕیارت ده‌یبرد نه‌مامی به‌ڵێنم
هاشای نه‌کردم پرچم و
زانستی قایمی هه‌نیسکم
سینگمی نه‌سڕێوه له تێهه‌ڵچوونێکی تر
به تاڵ له خۆم و گوناحه‌که‌ی به‌رۆکم وتی
لای تۆ که‌سێک تاوانباره
وه‌ک پێناسه‌م که بزه‌ی
به ژوماره‌کانی شه‌یتانی ده‌بوو ...
به‌سه سه‌ر شێته شاعیر . به‌سه...
له وه‌زه‌نبه‌ری دیوانێک پشووم
که له ئاورگی ئه‌وکما
هه‌ر ساته‌ی له سێداره‌دانی ژیله‌مۆیه‌که .
کۆشکی خێوم له سێبه‌ری خه‌مرت دووره
رازه‌کانی له بیر چوۆه‌م
له کامه مینی ئاسمانت
زگی داوه‌ته‌وه پووچ
له هه‌ڵایسانی هه‌ڵبه‌ستی قاقام ده‌ترسم
که ئه‌مجاره مۆسیقای زۆڵی ده‌نگم
هه‌ڵپسا له ئامێزی سرته‌م و
دیواره‌که بۆی ڕانه‌گرتم چرکه‌یه‌ک و
ڕێوارێک ئاوڕی داوه نامۆییم و ... به‌سه
به‌سه سه‌ر شێته شاعیر
جێ پێم پێمۆری کۆڵانه
له ئه‌نجامی زاڵی سه‌ر چینه‌کان
چاوه‌دێرم ده‌مکاته‌وه هیچ و
په‌یکه‌ره‌ی وجوودم داڵده‌ی حیزانه‌ی مه‌کۆیه‌ک هاواره
مانگه شووشه‌که‌ی لای بانت
ده‌کرۆژێ چاوه‌کانم
من ده‌مێنم و کۆته‌ڵی بێ چاوی حه‌سارت.
نه‌بوو، سه‌رشێته شاعیر، نه‌بوو
لێره وه‌ستان قه‌ده‌غه‌یه‌و
تابڵۆی هه‌نیه‌م نه‌ینواندۆ مه‌گه‌ر ؟
لێره یادنامه‌ی وڵاتێک
له سه‌ر سه‌رمانه‌وه‌ی شانۆگه‌رێتی
له به‌شی خواردنه‌وه‌ی وێژدان و خوماری شه‌ڕه‌فو
گریانی بێ ئاگایانه‌ی نامووسی فه‌رامۆشیێه‌ک.
لێره ڕایمه‌گره که قه‌ده‌غه‌یه وه‌ستان و
بڕۆ ! سه‌رشێته شاعیر ، بڕۆ
دێره‌کانی بسکم ئاگرۆکی سه‌ر قامه‌تێکه
که نفرینی بێ به‌شانه‌ی له‌چکه‌یه‌ک
تا ئه‌و په‌ڕی مێژوویه‌کی ئاوه‌ڵا
له سه‌ر شه‌قامی لاقه‌کانم
پێوه‌مدنێ ڕابردووی له‌شێکی مندار و
له گه‌رنم ملوانکه‌م بۆ ده‌کا له یاسا‌و
کلکی بۆنی ته‌متوومانی لێوه‌دێ .
زمانی هه‌وێن کراوم
به هه‌وڵی هه‌ولێری وزه‌م
له هه‌ڕاجم شاره‌زاو
که‌وڵی پڕ به دۆخی وێنه گه‌رێکه
که چاومی گرته‌وه له‌و لای ده‌رگا
که ده‌رێی ده‌کرده په‌ساپۆرت و
پێی ده‌گه‌ڕاوه خۆم و
داوای هه‌ناسه‌کانمی ده‌کرده‌وه
ئاخ بسه سه‌ر شێته شاعیر
دارده‌ستموو وێنه‌که‌وێ
که له حیجابی بێ ده‌رزی گلاره‌م
به‌ره‌وپیری خوێن ده‌چێ له هه‌نار
له نا دوو پێکانی مرۆڤسای ئه‌م کۆمه‌ڵه
چاوه‌کانم درێژه‌ی کلاوه‌ن
دارده‌سته‌موو وێنه‌که‌ێ
که به‌ره‌و فڕینێک ڕێگه ده‌پێوم
بێ خورپه سڕ سڕ هه‌تا خۆی له خه‌ڵک
بێ خه‌به‌ر سه‌ر سه‌ر هه‌تا خاڵی خه‌نێ
نانا نه شێته شاعیر نا
که لێره نه‌بووی ده‌سته‌که‌ی سه‌ر ده‌ستت
فێری ئیماژه‌ی ده‌کردم بۆ تۆ
داوێنم بۆ باده‌وه‌ی له‌شم له زه‌ریای پێڵاوه‌کانم .
ئه‌و ده‌م که ده‌رگای یه‌خه‌م
به نۆتی شه‌پۆلی بێ ئاوه‌زیم
له ناقووسی کلێسه‌ی سینگم
به‌یازی خاترێکی خاپووری خه‌ونه‌کانمی ده‌کوتا
نه‌ده‌کراوه گومبه‌زی مستم له تۆفی ناخم و
بۆسه‌ی به‌رۆکم بوو له لێکدانه‌وه‌ی من و خۆم
نا .. تۆ شێت نه‌بووی شاعیرم
ئه‌و ده‌م خرۆشی گڕی خۆ بوون
له ناو سه‌ر و چاو و سینگ و له‌شمدا
قه‌براو قه‌بری ده‌کردی و
ئه‌رێ قه‌براو قه‌بر
له ئاوێنه‌وه تارماییه‌کان به ته‌رمم هه‌ڵده‌په‌ڕین
شێته خۆ تۆ شاعیر نه‌بووی ،
که مۆره‌که‌ی تاسه‌ی وڵامێک
له چه‌واشه ژیانی ده‌ستنده‌خۆریت دڵه‌وه‌ڕاو
ده‌یکرده مزگه‌وت سێبه‌ری دوگمه‌کانت و
له‌شی به‌تاڵتی ڕه‌نگ ده‌کرد به شاعیر
وه گه‌میه ڕاوه‌ستابووی له سه‌ر زێی که‌وشه‌کانت !
ئه‌دی جێماوی کوێ بوون لاقه‌کانت ؟
ئێستا من که لێره‌م ، ئه‌دی درێژه‌ی له‌شی تۆ
له کوێ ئه‌م نه‌ینووکه حه‌شاره
کوای ؟؟ له کوێی سه‌رشێته شاعیر له کوێ ؟
(( ئاره‌زوو ئه‌حمه‌دی ))